ناوهڕۆك
جیاوازی مردن
لیکۆڵینەوەیەکی پزیشکی کرا لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٦ لەسەر ڕێژەی مردن و هۆکاری مردن و ئەو تەمەنەی کە هەردوو ڕەگەز پێی دەگەن، گەیشتنە ئەو ئەنجامانەی:
- ڕێژەی مردن: لە پیاوان زیاترە وەک لە ژنان، تەمەنی مەزەندەکراو ٧٨ ساڵە بۆ پیاو ٨٤ ساڵە بۆ ئافرەت، واتە ئافرەت ٦-٧ ساڵ تەمەنی درێژترە لە پیاو هەروەها ٪٧٥ـی پیاوان دەگەن بە ٦٥ساڵ، بەڵام ٪٨٦ـی ژنان دەگەن بە ٦٥ساڵ.
- جگەرە کێشان: کە هۆکاری سەرەکی تووش بوونە بە شێرپەنجەی سییەکان و نەخۆشیەکانی دڵە و بە ٪٦٠ـی هۆکاری مردن دادەنرێت، ڕێژەی جگەرە کێشان لە ناو پیاوان ٪٣٢، لەناو ئافرەتان ٪٢٧ ـە.
- مەی نۆشین: خواردنەوەی مەی هۆکاری سەرەکی تووش بوون بە نەخۆشیە درێژ خایەنەکانی جگەرە، بەتایبەتی بە چەوری بوونی جگەر، ڕێژەی مردن بە هۆی مەی خواردنەوە لە پیاوان دوو بەرامبەری ئافرەتانە.
- ڕووداو، خۆ کوشتن و کوشتن: ٪٧ـی مردن بەو هۆکارانە دەبێت لە ئەمریکا، کە پیاوان سێ بەرامبەری ئافرەتانە.
- شێرپەنجەکان: تووش بوون بە شێرپەنجە لە پیاوان هێندە و نیوی ئافرەتانە.
سەرچاوەکان
683 بینین